کۆشکی سپی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، ڕایگەیاند کە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، "بانکی ئەمریکا" (Bank of America) دەسپێشخەرییەکی مەزنی دارایی بە بەهای 250 ملیار دۆلار ڕادەگەیەنێت. ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە، هاندانی گەشەپێدانی ژێرخانە لە سەرانسەری وڵاتدا.
حکوومەتی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەم وەبەرهێنانە مێژووییە، دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەزاران هەلی کاری نوێ و وەک بزوێنەرێکی بەهێز بۆ گەشەی ئابووریی درێژخایەن کار دەکات. ئەم هەنگاوە وەک پشتگیرییەکی کەرتی تایبەت بۆ پلانەکانی ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانی دەبینرێت کە کۆشکی سپی لە پێشینەی کارەکانی داناوە.
چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەرخانکردنی ئەم بڕە پارە زەبەلاحە لە لایەن یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان، متمانەی وەبەرهێنەران بە بازاڕی ئەمریکا بەهێزتر دەکات. پێشبینی دەکرێت پڕۆژەکانی پەیوەندیدار بە ڕێگاوبان، پرد، و وزە سوودمەندی یەکەم بن لەم بودجە نوێیە کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.