ئەمڕۆ چوارشەممە منداڵێكی تەمەن 13 ساڵ لە ئاوی زێی گەورە لە خەبات خنكا و لەلایەن تیمەكانی ژێرئاوی خەباتەوە تەرمەكەی دەرهێنرا.
تیمی ژێرئاوی خەبات بە پەیامنێری (كوردستان ڤی) راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا لە گوندی گردەڕەشە توانیمان تەرمی ئەو منداڵە دەربهێنین كە ئەمڕۆ لەناو ئاوی زێی گەورە لە خەبات خنكابوو.
تیمی ژێرئاوی خەبات راشیگەیاند: ئەو منداڵەی خنكاوە ناوی زریان زكری تەمەن 13 ساڵانە و دانیشتووی شارەدێی رزگاری سەر بە شارۆچكەی خەباتە.
هەروەها رایگەیاند: منداڵەكە بەهۆی مەلەكردن لە ئاوی زێی گەورە خنكاوە كە شارەزاییەكی ئەوتۆی لە مەلەكردندا نەبووە.
تیمی ژێرئاوی خەبات ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا تەرمی زریان زكری تەمەن 13 ساڵ رەوانەی پزیشكی دادی لە شاری هەولێر كراوە و دواتریش رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.
خەبات/ سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.