سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە بڕیاری کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە رۆژی 30ی ئەیلوولی داھاتوو کۆتاییە و هیچ پاشگەزبوونەوەیەك لەم بڕیارەدا نییە.
لە راگەیەنراوێكی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هاتووە: عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی هەرێمی تاوتوێی کراوە، جەخت لە گرنگی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و پاراستنی سەقامگیریی عێراق كراوەتەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا عەلی زەیدی جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا، پەرەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان، چەسپاندنی سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی کردۆتەوە، بە شێوازێک کە شکۆی دەوڵەت بپارێزێت و هەروەها متمانەی هاووڵاتیانیش بە دامەزراوە فەرمییەکان بەهێزتر بکرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دووبارە جارێكی دیكە دووپاتی كردۆتەوە كە بڕیاری کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو لە عێراق بڕیاری کۆتاییە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.