Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 18:37

مەسعوود پزیشكیان: دۆخی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی زۆر باشە

100%

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئاشكرای كرد، موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی جەستەییەوە تەندروست و سەلامەتە و هیچ كێشەیەكی ئەوتۆی نییە.

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوە کرد: موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵا كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕووی جەستەیییەوە لە تەندروستی و سەلامەتییەکی تەواودایە و كێشەیەكی ئەوتۆی نییە كە جێگەی باسكردن بێت.

سەرۆكی ئێران گوتیشی: لە دوایین كۆبوونەوەماندا لەگەڵ ڕابەر، ڕێنمایی پێویستی پێشکەش کردین، منیش هەموو ئەو داواكاری و نیگەرانی و کێشانەم بۆی خستەڕوو، ئەویش بە سنگێکی فراوانەوە گوێی بۆ داواكاری و قسەكانم گرت.

چەند رۆژێك پێش ئێستا دیدار و كۆبوونەوەیەكی راستەوخۆ و تایبەت لەنێوان مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران و موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردبووەوە كە كۆبوونەوەكەی نێوان پزیشكیان و خامنەیی زۆر بەنھێنی و لەنێو ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە.

دوای كۆبوونەوەكە و لەبارەی وردەکارییەكانەوە، مەسعوود پزیشكیان رایگەیاندبوو: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ ڕابەری باڵا موجتەبا خامنەیی ئەنجام دا کە بۆ ماوەی 7 کاتژمێری خایەند و تێیدا زۆر بە وردی تاوتوێی پرس و كێشەكانی ئێستای وڵاتمان کرد.

ئاماژەی بەوەش دا كە ڕابەر ڕاسپاردەی کردووە بۆ پەرەپێدانی یەکێتی و تەبا کۆمەڵایەتییەکان، چونکە بە گوتەی ئەو ئەمڕۆ دوژمن جەخت لەسەر نانەوەی دووبەرەکی لە ناوخۆی وڵات دەکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە موجتەبا خامنەیی لە هێرشەكەی رۆژی 28ی شوبات لە تاران زۆر بەسەختی بریندار بووە و چەند ئەندامێكی جەستەشی لەدەستداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.