زانایان جۆرێکی نوێی بۆق (قورباقه)یان له وڵاتی کۆستاریکا دۆزییهوه، کە تایبەتمەندە بە قەبارەی بچووک و چالاکیی شەوانە و ڕەنگی سەوز.
ئەم ئاژەڵه لە دار قاوەدا نیشتەجێ دهبێت، هەرچەندە ئەمەش بەهۆی ئەو ماددە کیمیاییە کشتوکاڵیانەی کە لەم کێڵگانەدا بەکاردەهێنرێن، مەترسی بۆ سەریان دروست بووه.
ڤاگنەر چاوێز ئاکونیا، یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە کە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی و تەکنیکی ئەرجەنتین و زانکۆی کۆستاریکا ئەنجامدراوە، بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، "ئەوە جۆرێکی نوێی بۆقی درەختییه كه یهكهمجاره خەڵکی کۆستاریکا پێی ئاشنا دهبن.
ئهم بۆقانه درێژیان لە چوار سانتیمەتر زیاتر نییە، لە گوندی شاخاوی سان لۆرێنزۆ دی تارازو لە پارێزگای سان خۆسێ له كۆستهریكا دۆزراونهتهوه.
چاوێز-ئاکونیا دەڵێت "لە شەودا زۆرترین چالاکیی هەیە، لەکاتی دانیشتن لەسەر دارەکانی قاوە چاوهكانی به زهقی دهكاتهوه.
ئەم جۆره بۆقانه لە نێو بەروبوومی قاوەدا بەدوای سێبەر و شێ و خۆراکدا دەگەڕێن، بەڵام گرنگی بە میوەی قاوە نادەن، بەو پێیەی پێیان باشە خۆراک لەو مێرووە بچووکانە بخۆن کە تێیدا دەبینرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.