ئەمڕۆ شەممە، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ یادی كۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد (د،خ)له ته‌واوی داموده‌زگاكانی عێراق پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
لە بەیاننامەكەدا ئەمینداریەتی گشتی ڕاشیگەیاندووە: له‌سه‌ر بڕیاری عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی دراوه كه ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئابی 2026، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی محه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام "د.خ" ،دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حكوومییەكان ڕابگیرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەو ڕێنماییە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد (د،خ) كه ساڵانه له عێراق به‌و هۆیه‌وه ده‌بیته پشوو.
جێی باسه ، ساڵانه له‌و به‌رواره له ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی ده‌بێته پشوو وه‌كو ڕێزگرتنێك له پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)ی له‌سه‌ر بێت، به‌پێی ڕۆژمێریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت پشووه‌كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گریته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.