Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 15:27

ناسرییە؛ دەستگیرکردنی ژمارەیەک فەرمانبەر بە تۆمەتی ساختەکاری لە دۆسیەی زەویوزاردا

100%

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی زیقار ڕایگەیاند، کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا توانیویانە ژمارەیەک فەرمانبەری شارەوانیی ناسرییە و چەند "معقب"ێک دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەسەڵاتی دادوەری، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر چەندین مۆر، نووسراو و کۆنووسی ساختەدا گیراوە کە پەیوەندییان بە دابەشکردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون و بریکارنامەی ساختەوە هەبووە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستپاکی و بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگریی پارێزگاکە ئەنجام دراوە. جگە لە بەڵگەنامەکان، دەست بەسەر چەندین ئامێری پەیوەندیکردن و چەکدا گیراوە کە لە لایەن تۆمەتبارەکانەوە بەکارهێنراون.

دادوەرە پسپۆڕەکە جەختی کردەوە، کە سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراونەتە بەر و وتەکانیان وەک "دانپێدانانی دادوەری" تۆمار کراون، تاوەکو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند بکرێن بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.



رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.