ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، حكوومه‌تی پاکستان میدیا جیهانییەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان كه له‌و وڵاته كار ده‌كه‌ن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و مۆڵەتی پێشوەختە وەربگرن بۆ ئەنجامدانی هەر ڕووماڵێک له‌و وڵاته.
له‌و باره‌یه‌وه، وەزارەتی ڕاگەیاندنی پاکستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی و تیایدا هاتووه: ئێستا وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی لە دەرەوەی ئیسلام ئاباد و لاهور و کەراچی بڕیارێكی ناچارییه و ده‌بێت میدیا جیهانییه‌كان پابه‌ندی بن.
بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی کاردەکەن، چ بیانی بن یان پاکستانی، دەبێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە دەزگای حکوومی بەرپرسیار سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن.
ئه‌م بڕیاره‌ی پاكستان میدیا ناوخۆییه‌كان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی پاکستانی نیگه‌ران كردووه و داوای پێداچوونه‌وه له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رته‌سك نه‌بوونه‌وه‌ی ئازادی میدیایی له وڵاته‌كه.
ده‌شڵێن: ناكرێت له وڵاتێك كه 250 ملیۆن ملیۆن کەسی تێدایە و پێنجەم وڵاتی پڕ دانیشتووانە لە جیهاندا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر به كاری رۆژنامه‌وانی بدات.
پاکستان لە ڕیزبەندی 153یه‌مین دایه لە کۆی 180 وڵات لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانی کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە تۆمار كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.