دوو پەرلەمانتاری كریستیان لە پەرلەمانی كوردستان لە یادی 93 ساڵەی كۆمەڵكوژی سیمێل، جارێكی دیكە داوا كریستیانەكان دەكەن یەك هەڵوێستی و یەك گوتاربن بۆ پاراستنی مافەكانیان.
هەردوو پەرلەمانتار د. جەیمس حسدۆ هێدۆ و رامی نووری سیاوش لە راگەیەنراوێكدا دەڵێن " لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و بەر لە 93 ساڵ دەوڵەتی عێراق تاوانێکی قێزەوەنی دژ بە گەلی ئێمە لە سیمێل ئەنجام دا و ئازارەکەی تا ئێستاش ماوەتەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەی هەردوو پەرلەمانتارەكەیە:-
ئەمڕۆ بەئازارێکەوە کە سووربوون و پێداگیری مانەوە لەسەر خاکی باب و باپیرانەوە خۆی دەبینێتەوە، یادی 93 ساڵەی کۆمەڵکوژی سیمێل دەکەینەوە، لەو رۆژەدا دەوڵەتی عێراق تاوانێکی قێزەوەنی دژ بە گەلی ئێمە ئەنجام دا و ئازارەکەی بۆ دەیان ساڵ دەمێنتەوە.
لەکاتێکدا یادی ئەم تاوانە دەکەینەوە، گەلی کلدانی سریانی ئاشووری لەسەر خاکی خۆی بەدۆخێکی ئاڵۆز و ئاڵنگاری گەورە تێپەڕێت کە هەڕەشە لە بوونیان دەکەن، لەناوەڕاستی دۆخی نێودەوڵەتی و هەرێمیدا، جگە لە بەردەوامی داواکارییە رەواکانمان بەبێ ئەوەی بەدی بێن، بەدەستپێکردن لە رێزگرتن لە تایبەتمەندیمان لە دەرکردنی یاساکان، خۆبەڕێوەبەری، راگرتنی زێدەڕۆییکردن لەسەر زەوییەکانمان، دۆزینەوەی رێگەی کاریگەر بۆ رێگریکردن لە کۆچکردن و کۆتاییهانان بە گوتاری پەڕگیری و سڕینەوە.
لەناوەڕاستی ئەم ئاڵنگارییانە، کەمترین کار بتوانرێت بکرێت لەسەر ئاستی کڵێسا و سیاسی و حکوومی و جەماوەریی، یەکگرتوویی لە هەڵوێست و گوتار و کارکردنە لەپێناو ئەوەی ئەم گەلە کەسێکی هەبێت بە بەرسیارێتییەوە ئەم بارە هەڵبگرێت، ئێستا کاتی پەرتەوازەیی و تاکەڕەویی و خۆسەپێنی نییە، ئەوەی دەستپێشخەری و هەمووان کۆ دەکاتەوە ئەوەیە کە دڵسۆزی و بەباوەڕەوە لە خۆیدا بەرجەستە دەکات. وەرگرتنی پەند لە ئەمڕۆ لەوەدا نییە ببیە پێشەنگی دیمەنەکە و بانگەشەی نوێنەرایەتیکردن بکەیت، بەڵکو لە هەڵگرتنی بارگرانییەکەیە بە دڵسۆزییەوە و پێدانی مافی ڕاستەقینەی نوێنەرایەتیکردنە.
مەزنی و سەرەوەریی بۆ شەهیدانی گەلەکەمان و شەهیدانی ئازادیی لە هەموو شوێنکدا.
پەرلەمانتار د.جەیمس حسدۆ هێدۆ
پەرلەمانتار رامی نووری سیاوش
6 ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.