Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 22:25

سەرۆكی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5 لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی ئەلزەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەكەدا، دۆخی گشتیی عێراق، ئاستەنگ و ئاڵنگارییە هەنووکەیییەکانی قۆناغەکە، پەرەسەندنەکانی ڕەوشی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لێکەوتەکانیان بەسەر عێراق و ناوچەکەوە، تاوتوێ کران.

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی هەرێمی كوردستانی بۆ بەرنامەی کاری حکوومەتی فیدراڵی و پێکەوە کارکردن لەپێناو جێبەجێکردن و سەرخستنیدا، بە جۆرێک کە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی عێراق و سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی تەواوی وڵات بکات، دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، جەخت لە بایەخی یەکهەڵوێستیی سیاسی و هەماهەنگیی بەردەوام لەنێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت بە ئامانجی پاراستنی وڵات لە هەڕەشە و مەترسییەکان، کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.