زۆرێک لە خەڵکی بە تایبەت لە ناوچەی ئێمە، حەز بە خواردنی شوتی لەگەڵ نان دەکەن، بەڵام دکتۆر داریا روساکۆڤا، پسپۆڕی خۆراک، هۆشدارییەکی توند لەبارەی ئەم تێکەڵەیە دەدات و بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی وەسفی دەکات.
بەپێی گوتەی ئەم پسپۆڕە، خواردنی شوتی لەگەڵ نان دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەم کێشانە:
1- ئاوسانی توندی سک: بەهۆی تێکەڵبوونی شەکری "فرکتۆز"ی ناو شوتی و کاربۆهیدراتی ناو نان.
2- تەخەمیر لە ڕیخۆڵەدا: ئەم تێکەڵەیە پڕۆسەی هەرس تێکدەدات و دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات و ترشانی ناو ڕیخۆڵە.
3- فشار بۆ سەر پەنکریاس: بەهۆی بەرزبوونەوەی کتوپڕی ئاستی شەکری خوێن، پەنکریاس دەکەوێتە ژێر فشارێکی زۆرەوە.
ئەم پزیشکە جەخت دەکاتەوە کە خواردنی شوتی لەگەڵ نان بۆ ئەم کەسانە زۆر زیانبەخشە:
تووشبووانی شەکرە و ئەوانەی بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە.
ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، دڵ و گورچیلەیان هەیە.
هەندێک کەس شوتی لەگەڵ خواردنە سوێرەکان تێکەڵ دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئاو لە ناو جەستە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بۆیە باشترە شوتی بە تەنیا و وەک ژەمێکی سوک لە نێوان ژەمە سەرەکییەکاندا بخورێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.