توێژینەوەیەکی پزیشكی تازه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ریخستووه، كه جگه‌ره ئەلیکترۆنییەکان كه به ڤەیپ ناسراون، وه‌كو جگه‌ره‌ی ئاسایی نیه‌و نیكۆتینی ته‌ڕی به ڕاده‌ی زیاتر تێدایه، به‌جۆرێك مرۆڤ خێراتر ئاڵووده ده‌كات به‌هۆی چێژی هه‌ڵمژینه‌وه.
توێژینەوەکە به وه‌رگرتنی داتای مه‌یدانی ئه‌نجام دراوه و و لە گۆڤاری جاما بۆ پزیشکیی دەروونی بڵاو کراوەتەوە و ئاستی کۆتینین لە میزى نەوجەوانە ڤەیپکێشەکاندا لەماوەی چەند مانگێکدا هەڵسەنگاندووە .
پزیشكانی توێژینه‌وه‌كه بۆیان دەرکەوتووە، نزیکەی سێ هێندە بڕی نیكۆتین له ڤه‌یپ زیاتره وه‌ك له جگه‌ره‌ی ئاسایی و كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌ندروستیی نه‌وجه‌وانه‌كاندا له قۆناغه‌كانی داهاتووی ته‌مه‌ندا ڕوونتر ده‌رده‌كه‌وێت.
تیمی پزیشكی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه ئاستی به‌رزی نیكۆتین به‌و ڕاده به‌رزه هه‌ستی پێناكرێت، چونكه لاوان كه هه‌ڵیده‌مژن زیاتر چێژه‌كه هه‌ست پێده‌كه‌ن نه‌ك به‌رزی ئاستی نیكۆتین.ئه‌مه‌ش زیاتر هانده‌ر ده‌بێت بۆ ئاڵووده‌بوون و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كێشانی ڤه‌یپ.
تیمی توێژینه‌وه‌كه شیكارییان بۆ تۆماری ته‌ندروستی زیاتر له 150 نه‌خۆش كردووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 13 بۆ 19 ساڵیدا بووه له‌نێوان ساڵانی 2023 تاكو 2025 چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، كه ئاڵووده بوونه به مادده هۆشبه‌ره‌كان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڤه‌یپ هۆكاری سه‌ره‌كیی بووه بۆ ئاڵووده‌بوون به جۆره‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان. ئه‌مه‌ش له پشكنینی میزی ئه‌و نه‌وجه‌وانانه ده‌ركه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.