Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 14:21

محەمەد سەڵاح لە ڕیزی گەورەکانی ئەوروپا دایە

100%

ئەستێرەی میسری و یانەی لیڤەرپوڵ، محەمەد سەڵاح، ناوی خۆی لە لیستی ئەو یاریزانانەدا جێگیر کرد کە زۆرترین جار بوونەتە گۆڵکاری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا لە سەدەی 21 دا.

بەپێی ئامارەکانی تۆڕی "PopFoot"ـی تایبەت بە ژمارە و ڕاستییە وەرزشییەکان، سەڵاح لە پلەیەکی پێشەنگی مێژووییدایە. لە لیستەکەدا، سێینەی پێشەنگ (کیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی) بە 8 نازناوی گۆڵکار بۆ هەر یەکێکیان لە پلەی یەکەمدان. هاری کین بە 6 نازناو لە پلەی چوارەمدا دێت، و هەریەک لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە 5 نازناو لە پلەکانی دواتردا دەبینرێن.

محەمەد سەڵاح توانیویەتی لە پلەی 7ـەمی ئەم لیستە جیهانییەدا بێت، دوای ئەوەی 4 جار بووەتە گۆڵکاری خولی نایابی ئینگلیزی بە درێسی لیڤەرپوڵەوە. بەمەش سەڵاح هاوتای ئەفسانەی فەرەنسی تیێری هێنری و یاریزانی ئیتاڵی شێرۆ ئیمۆبیلی بووەتەوە، کە ئەمەش بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر بەردەوامیی ئاستە بەرزەکەی لە یەکێک لە بەهێزترین خولە ناوخۆییەکانی جیهاندا.

سەرچاوە فەرمییەکانی پرێمەرلیگ دوپاتی دەکەنەوە کە سەڵاح و هێنری خاوەنی زۆرترین خەڵاتی پێڵاوی زێڕینن لە مێژووی خولەکەدا، سەڵاح لە وەرزەکانی (2017-2018، 2018-2019، 2021-2022، 2024-2025) ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە. لە بەرامبەردا، ئێرلینگ هالاند کە لە وەرزی 2025-2026 بۆ جارێکی تر بووەوە بە گۆڵکار، ئێستا خاوەنی 3 نازناوە و تەنها یەک هەنگاو دوورە لە یەکسانکردنەوەی ژمارە پێوانەییەکەی سەڵاح و هێنری.

هاوکات، پلاتفۆرمی Sofascore ئاشکرای کردووە کە سەڵاح کاریگەرترین یاریزانی 10 وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلیزی بووە، بە جۆرێک کە لە 284 گۆڵدا بەشداری هەبووە (تۆمارکردن و دروستکردن)، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەنێو تەواوی یاریزانانی خولەکەدا لەو ماوەیەدا.

لەلایەکی ترەوە، سەبارەت بە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ خولی تورکی، ئیرتوغروڵ دۆغان، سەرۆکی یانەی ترابزۆنسپۆر، هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە گرێبەستکردن لەگەڵ کاپتنی هەڵبژاردەی میسر دەکەن و ڕایگەیاند هیچ دانوستانێکی فەرمی لەو بارەیەوە لە ئارادا نییە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.