Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 01:30

ئێران: بۆ به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز تاران و مه‌سقه‌ت نزیكن له‌ ڕێككه‌وتن

100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە تاران و مەسقەت لە ڕێککەوتن لەسەر ڕێڕەوێکی نوێی دەریایی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە جیا لە ڕێگاکانی ئێستا نزیک بوونەتەوە.

ئیسماعیل به‌قائی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گوتی: ئێمە لە پرۆسەی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکداین لەسەر ڕێگایەکی قبوڵکراوی هەردوولا، نە ڕێبازی باکوور و نە ڕێبازی باشوور، بەڵکو ڕێگایەک کە ڕێز لە مافە سەروەرییەکانی هەردوولا بگرێت و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و ئاسایشی خۆمان بپارێزێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه‌، وردەکارییەکانی ڕێگا نوێیەکە تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌، بەڵام ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە 28ی شوباتەوە بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێڕەوی ئاوی ستراتیژی له‌ گه‌رووی هورمز کۆنترۆڵ کردووە.

 لە هەلومەرجی ئێستادا نزیکەی 20%ی دابینکردنی نەوتی جیهان بەو گەرووەدا تێدەپەڕێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران "ئیرنا" پێشتر لە زاری عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە ڕایگەیاندبوو، دانوستانەکان لەگەڵ عومان هاوسنووری گەرووەکە بەرەو تەواوبوون دەڕوات و لە قۆناغی کۆتاییدایە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فه‌رمیی لەلایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی مەسقەتەوە نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.