ئه‌مرۆ یەکشەممە، ئاژانسی به‌رگریی نیشتیمانی یۆنان بڵاویکردەوە، لە کاتی بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ئاگرێکی كێوی له دارستانه‌كانی یۆنان، دوو هێلیکۆپتەر پێکیاندادا.
ئاژانسی به‌رگریی نیشتیمانی یۆنان راشیگه‌یاندووه: لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری بۆ دۆزینەوەی تیمەکانی ئەو دوو هێلیکۆپتەرە بەردەوامە، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی ئاگر و چڕی دارستانه‌كه پڕۆسه‌ی گه‌ڕانه‌كه زۆر سه‌خت بووه.
ماوەی هەفتەیەکە وڵاتی یۆنان ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوەیهكی توندی كێویی بووەتەوە کە زیاتر لە 12 هەزار هێکتار لە دارستان و زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەناوبردووە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.