ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد بن سەلمان،شازادەی جێنشینی سعوودیه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، جەختی لە پێویستی زمانی دیالۆگ كرده‌وه بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و تێپه‌ڕاندنی شه‌ڕو ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا.
ئاژانسی هەواڵی سعوودیە (واس) بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گرژییه‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی باڵاده‌ستبوونی زمانی دیالۆگیان تاوتوێ كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر مێزی دانوستان و ڕێككه‌وتنه‌كان.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیی (واس) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ردوولا كۆك بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به زمانی له‌یه‌كترگه‌یشتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ ململانێكان له‌گه‌ل ئێران بدۆزرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه دۆناڵ تره‌مپ پێزانینی هه‌بووه بۆ پێشنیار و بژارده‌كانی شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و هه‌ڵبژاردنی زمانی دیپلۆماسی له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه سیاسیی و ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، محمد بن سه‌لمان ڕۆڵی زۆری هه‌بووه كه ترمپ په‌شیمان ببێته‌وه له هێرش كردن بۆ سه‌ر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.