ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" له ڕاپۆرتێكی شیكاری ئابووریدا لهسهر وڵاتانی بهرههمهێنی نهوت له كهنداو بڵاویكردووهتهوه، پچڕانی هاتوچۆی کەشتیوانی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە وایکردووە دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوتی کەنداو پلانەکانیان خێراتر بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوی بەدیل بۆ هەناردەکردنی نهوتهكانیان، ئهویش بە ڕاگەیاندنی زنجیرەیەک پڕۆژەی بۆری یان زیندووکردنەوەی ئەو پڕۆژانەی کە وەستابوون.
ئەمەی خوارەوە پێشکەشکردنی وردی دیارترین پێشنیارەکانە.
دیمەنی ناوچەیی -
داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە دەریانخستووە کە کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە لە ماوەی ساڵی 2025 دا 14 ملیۆن و 95 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
ئەندرۆ ویڵسن لە کۆمپانیای (BRS)ی دەڵاڵی کەشتیوانی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئێران ڕۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 690 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات و پێشبینی دەکرێت لە درێژخایەندا پشت بە گەرووی هورمز ببەستێت بە لەبەرچاوگرتنی کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمزدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت تا ئەوپەڕی توانا، هەروەها بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی زۆرترین بڕی پێویست بۆ چین. ئەمەش لهسهر داواكاریی چین.
سعوودیە -
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، بەر لە دەستپێکردنی شەڕ لە کۆتایی مانگی شوباتدا، سعوودیە ڕۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆری ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوای خۆیەوە عهمباركردووه، کە عەبقایق لە نزیک کەنارەکانی کەنداو بە بەندەری یانبو لەسەر دەریای سوور دەبەستێتەوە.
لە مانگی ئازاری ساڵی 2025دا کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی ڕایگەیاند: کە توانای کارپێکردنی هێڵی بۆرییەکە بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە، بەمەش توانای یەدەگی 5 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو زیاتر بووه کە پێشتر بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی.
هەروەها ڕیاز بەنیازە فراوانکردنی بۆرییەکی زیادە جێبەجێ بکات کە توانای گەیشتن بە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دهستهبهر بكات، ئهوهش بەپێی پەیمانگای توێژینەوەی وزەی ئەمریکا.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سروشتی ئەم فراوانکردنە لهلایهن سعوودیه "ناڕوون"ە، و نازانرێت ئایا بە نوێکردنەوەی بۆریی ئێستا ئەنجام دەدرێت یان بە دروستکردنی بۆرییەکی نوێ هاوتەریب دهكرێت لەگەڵیدا.
ویڵسن بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، دەکرێت پڕۆژەکە تا ساڵی 2030-2031 تەواو بێت.
ئیمارات -
پێش دەستپێکردنی شەڕ، ئیمارات ڕۆژانە نزیکەی ملیۆنێک و 100 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی ئەبوزەبی (ADCOP)ەوە دهگواستەوە، کە لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوخۆوە دەڕۆیشت بۆ بەندەری فوجەیرە لە کەنداوی عومان، بەدەر لە گەرووی هورمز.
ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی بڵاویکردووهتهوه، توانای ئەو بۆرییە ڕۆژانە ملیۆنێک و 800 هەزار بەرمیلە، بەمەش ڕێگە بە پەراوێزی زیادەی 0.7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەدات.
لە مانگی ئایاردا ئیمارات ڕایگەیاند کە دروستکردنی بۆری دووەمی هاوتەریب لەگەڵ بۆری ئێستا خێراتر دەکات، کە درێژدەبێتەوە بۆ کەنارەکانی باکووری وڵاتەکە، ئەمەش ڕێگە دەدات نەوتی خاو کە لە باکووری گەرووی هورمز بەرهەمدەهێنرێت هەناردە بکرێت بەبێ ئەوەی تێیدا تێپەڕێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی ئەبوزەبی ڕوونیکردەوە کە پرۆژەکە توانای هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری فوجەیرە دوو هێندە دەکات، بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات.
عێراق -
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی تەمموزدا ڕایگەیاندبوو، کار لەسەر پلانەکانی دەستپێکردنەوەی بۆرییەکی گەورە کە کێڵگە نەوتییەکانی عێراق بە کەنارەکانی سوریاوە لە دەریای ناوەڕاست دەبەستێتەوە، بەردەوامە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە واشنتن سەرپەرشتی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دەکات بۆ جێبەجێکردنی لایەنە تەکنیکی و داراییەکانی ئەم پڕۆژەیە له عێراقدا، کە پێشبینی دەکرێت توانای پرۆسێسکردنی سەرەتایی دوو ملیۆن بەرمیل بكات لە ڕۆژێکدا .
تا ئێستا هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ پڕۆژەکە دانەنراوە و ویڵسن هۆشداریداوه لەوەی کە ئاستەنگەكان سیاسین و دەتوانن ڕێگری لە پێشکەوتنەکانی بکەن و جێبەجێکردنی دوابخەن.
کوێت و بەحرەین
لە ئێستادا هیچ بۆرییەک لە کوێت و بەحرەین نییە پشت به گهرووی هورمز نهبهستێت .
بەڵام بەپێی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، هەردوو وڵات لەم دواییانەدا لەگەڵ سعوودیە گفتوگۆی چڕیان کردووە سەبارەت بە ئەگەری بەستنەوەی دامەزراوەکانیان بە تۆڕی بۆرییە نهوتییهكانی سعوودییهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.