Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 00:44

فه‌ره‌نسا: ئاگری دارستانه‌كانی باشووری رۆژئاوا كۆنتڕۆڵ كرا

100%

ئەمڕۆ شەممە، لۆران نونێز وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، گەورەترین ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باكوور لە فەرەنسا لە ساڵی 1949ەوە هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌ کۆنترۆڵکراوە، ئەمەش دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە سووتانی دارستانێکی گه‌وره‌ی سنەوبەر لە نزیک شاری بۆردۆ لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕوویدا.

لۆران نونێز وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاگرەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و چیتر تەشەنە ناکات"، ڕوونیشیکردەوە کە هێشتا لە هەندێک ناوچەدا ئاگرەکە هه‌ر دەسووتێت.

فەرەنسا ماوەی چەند هەفتەیەکە شەڕی كوژانه‌وه‌ی ئاگرکەوتنەوەی سروشتیی لە دارستانەکان دەکات، ئەمەش دوای زنجیرەیەک شەپۆلی گەرما کە بووەتە هۆی وشکبوونەوەی بنی ڕووبارەکان و ڕووەک، کە زاناکان هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە بۆ زۆری چالاکییەکانی مرۆڤ .

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئیستا لە ناوچەی جیرۆند لە نزیک بۆردۆ، به‌هۆی ئاگره‌وه‌ 42 هەزار هێکتار دارستانی سنەوبەری بەدرێژایی کەنارەکانی ئەتڵەسی سووتاوه‌ و نزیکەی 240 ماڵی وێران کردووه‌.

سۆفی برۆکا، پارێزگاری جیرۆند ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە هه‌زاران كه‌س له‌ تیمی نیشتیمانی بۆ پشتگیریکردنی ئاگرکوژێنەوە و خۆبەخشەکان کە ماندوو نەناسانە کاریان كرد بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو 220 هەزار کەسەی کە په‌ناهه‌نده‌ بوونه‌ له‌ ئێستادا گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.