Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 13:40

كەشناسی: پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە پلەكانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك نزمتر دەبێت بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی گشتی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە .

كەشناسی بۆ كەشوهەوای سبەی شەممەش رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی .

كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كرد:-

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 46 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 44 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.