Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 01:29

دوای 5 مانگ لە ڕاگرتنی.. هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتەکانی بۆ موسکۆ دەست پێ دەکاتەوە

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ لە ڕاگرتنیان، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ موسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەست پێ دەکاتەوە.

کۆمپانیاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە بەغداوە بۆ موسکۆ و بەپێچەوانەوە، لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو رێكەوتی 4ی ئابی 2026 دەست پێ دەکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە: گەشتەکان بەردەوام دەبن و هەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن لە ڕۆژانی شەممە و سێشەممەدا.

دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە دوای ئەوە دێت کە لە کۆتاییەكانی مانگی شوباتی ئەمساڵدا بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەکە گەشتەکان ڕاگیرابوون، بەهەمانشێوە وەڵامدانەوەیەکە بۆ زیادبوونی داواکاریی هاووڵاتییان بۆ گەشتی ڕاستەوخۆ لە بەغداوە بۆ موسکۆ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.