حكوومه‌تی پاکستان، وڵاتی نێوەندگیری ململانێی نێوان واشنتۆن و تاران، ئه‌مرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دانوستانه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست و ئه‌مه‌ریكا و ئێران نیازی دانوستانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخەکە و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان.
پێدەچێت شه‌ڕ و ململانێکانی ئه‌مجاره لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ وڵاتانی نوێ بڵاوببێتەوە، دوای ئەوەی له عێراق گروپە لایەنگرەکانی ئێران بوونە ئامانجی هێرشە ئاسمانییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سعوودیە.
جگه له‌وه میسر ئه‌مرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، کە بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاگر لە دوو کەشتی کە بەگوێرەی کۆمپانیایەکی ئەمنی یەکێکیان ئەمریکی بووە، لە بەندەری دامیتا لە باکووری میسر كه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، وه زاره تی ده ڕه وه ی پاکستان ڕایگه‌یاند، دانوستانی نێوان واشنتن و تاران سه باره ت به گه‌رووی هورمز له‌م نزیكانه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش به ئامانجی که مکردنه وه ی گرفتی گه‌رووی هورمز له‌ڕووی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان ده‌شڵێت: ئه‌وان هه موو شتێک ده که‌ن بۆ گه ڕانه وه ی هه موو لایه نه کان بۆ ئه و یاداشتی لێکتێگه‌یشتنه‌ی که له مانگی حوزه یران واژۆ کرا که ئامانجی ڕێگه خۆشکردن بوو بۆ کۆتاییهێنان به شه ڕ.
جێی باسه ، كاركردن به ڕێككه‌وتنی له‌یه‌كترگه‌یشتنی نێوان واشنتن و تاران له سەرەتای مانگی تەمموز بە هۆی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران وەستا و دواتر هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی دەوڵەتانی کەنداو و ئوردن کرانه ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ئێران، ئه‌وه‌ش گرژی و ململانێكانی تۆختر كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.