Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 03:39

ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێك لەبارەی بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چەواشەكاری چەند بەناو رۆژنامەنووسێك بڵاو دەكاتەوە كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین جار هێرشیان كردۆتە سەر ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە.

دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە:-

​​ماوەیەکە لە ڕێگەی بەناو ڕۆژنامەنووسێکی دەروون نەخۆش و چەندین پەیج و ئەکاونتی ساختە و ئاراستەکراو، بە مەبەست و بە بەرنامە، هێرشی ناوزڕاندن دەکرێتە سەر چەندین ئەفسەری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەم هەڵمەتە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و چەواشەکارییەوە بەڕێوە دەچێت بە شێوەیەک کە ئەو تۆمەتانە لەسەر بنەمای زانیاری هەڵە و درۆ، دەدرێنە دەست ئەو بەناو ڕۆژنامەنووسە، ئەویش بێ هیچ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون یان جەختکردنەوەیەک لە ڕاستی و دروستی زانیارییەکان، هەڵدەستێت بە بەخشینەوەی تۆمەت و بوختانی بێ‌بنەما و دوور لە ڕاستی تاوەکو کەسایەتی و پێگەی ئەم ئەفسەرە دڵسۆزانە لەکەدار بكات.

​وێڕای ڕەتکردنەوەی توندی سەرجەم ئەو تۆمەت و چەواشەکارییانە، بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ئەم ئەفسەرە باڵایانە هەمیشە هەوێنی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و پێشخستنی دامەزراوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوون، لە هەمانکاتدا وەک سەنگەرێکی پۆڵاین وەستاونەتەوە و بوونەتە ڕێگرێکی سەرسەخت لە بەردەم ئەو ئەفسەرە هەڵپەرستانەی تەنها دوای بەرژەوەندیی کەسی کەوتوون.

بەو پێیەی ڕێباز و ئاڕاستەی ئێستای وەزارەتی پێشمەرگە ڕێگە بە هێنانەدی ئارەزوو و تەماحە ناڕەواکانیان نادات، ڕوویان کردۆتە تۆمەتبەخشینەوە و بوختانی بێبنەما، بەڵام دڵسۆزی و پاکیی ئەفسەرانی باڵای وەزارەتمان زۆر لەوە بڵندتر و بەرزترە بە هەڵمەتی لەو شێوەیە چەواشەکارانە لەکەدار ببن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.