ئه‌مرۆ پێنجشەممە حكوومه‌تی رووسیا، ئه‌پی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام و دامەزرێنەره‌كه‌ی خستە لیستی ڕەشی تیرۆرستان و توندڕەوەکانەوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی زانیاری سیخوڕی و پابه‌ند نه‌بوون به یاسا و ڕێساكانی وڵاته‌كه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی رووسیا ڕایگەیاند، داوای ده‌ستگیركردنی "پاڤێل دورۆڤی" خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌پی تێلیگرام ده‌كه‌ن بەهۆی پابه‌ند نه‌بوون به یاساكانی رووسیا و گواستنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگریی ساخته بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له‌مڕۆوه ئه‌په‌كه له ته‌واوی رووسیا لۆدی توندی ده‌خریته سه‌ر و هیچ كۆمپانیا و سه‌نته‌ر و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆی نییه كۆده‌كان بشكێنێت و ئه‌په‌كه بخاته كار.
جگه له‌وه دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه مافی ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی تێلیگرام دراوه به هه‌موو كارمه‌ندانی ده‌زگاكانی پۆلیس له ناوه‌خۆی رووسیادا.
جێی باسه ، ماوه‌ی ساڵێكه رووسیا كێشه‌ی ئه‌منیی هه‌یه له‌گه‌ل تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام و چه‌ندین جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه نابێت له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی وڵاته‌كه كار بكات، به‌ڵام وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن تێلیگرام پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.