Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 21:22

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی دەكات

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی تەمووزی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پارتی تەقەدوم و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاڵوگۆڕ كرا، جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.