مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە پاراستنی سیستەمی فیدراڵیی عێراق کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تەمووز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.
هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری و هاوئاهەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق و پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.