ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئاژانسی ته‌سنیم له زاری سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕایگەیاند: کە سێ کەشتیی نەوتهەڵگری بیانی له گه‌رووی هورمز كراوه‌ته ئامانج کە هەوڵیان دەدا به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خته لەو ڕێره‌وه ئاوییه تێپەڕن.
ئاژانسی ته‌سنیم له سه‌رچاوه‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه: "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێ کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار کە ئاگادارییەکانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسدارانیان پشتگوێ خستبوو و ده‌یانویست به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت تێپه‌ڕن کرانە ئامانج و راوەستێنران."
ئاڵۆزییه‌كانی ڕێره‌وی ده‌ریایی له گه‌رووی هورمز هێشتان كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌مه‌ریكا و ئێران نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌رووی هورمز له داهاتوودا، ئه‌وه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی دانوستانه‌كانی نێوانیان بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.