Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 23:44

وەزیری پەروەردەی سووریا گەیشتە هەولێر

100%

محەمەد عەبدولڕەحمان ترکۆ، وەزیری پەروەردەی سووریا، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەکی بەرفراوانی پەروەردەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە (28ی تەممووزی 2026)، ئالان حەمەسەید ساڵح، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە هاوتا سوورییەکەی و شاندی یاوەری کرد. لە مەڕاسیمی پێشوازیکردنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئامادە بوون.


ئامانجی سەرەکیی سەردانی وەزیری پەروەردەی سووریا، بەشداریکردنە لە کارەکانی "چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان". بڕیارە لەم کۆڕبەندەدا، پسپۆڕان و بەرپرسانی کەرتی پەروەردە گفتوگۆ لەبارەی نوێترین گۆڕانکارییەکانی سیستەمی خوێندن، پەرەپێدانی کارامەیی مامۆستایان و گۆڕینەوەی ئەزموونە زانستییەکان لە ناوچەکەدا بکەن.

ئەم دیدارە وەک هەنگاوێک بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییە کلتووری و پەروەردەییەکان لە نێوان هەولێر و دیمەشق دەبینرێت. چاودێرانی پەروەردەیی پێیان وایە بەشداریی وەفدە نێودەوڵەتییەکان لەم کۆڕبەندەدا، نیشانەی بایەخی هەرێمی کوردستانە بە نێودەوڵەتیکردنی کەرتی پەروەردە و سوودوەرگرتن لە شارەزایی وڵاتانی دراوسێ بۆ چاکسازی لە پڕۆسەی خوێندندا.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.