Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 19:21

ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: هەر وێستگەیەكی كارەبا و پردێك بكەنە ئامانج ئێمەش لە ژێرخانی وڵاتانی ناوچەكە دەدەین

کوردستان TV
100%

بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئێران وەڵامێكی توندی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای دایەوە و رایگەیاند، هەر وێستگەیەكی كارەبا یاخود پردێكیان بكەنە ئامانج، ئەوانیش لە ژێرخانی وڵاتانی ناوچەكە دەدەن و وێرانیان دەكەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند: ئێران هەر كەشتییەك لە گەرووی هورمز بكاتە ئامانج، لەبەرامبەردا ئەمریكا وێستگەیەكی كارەبا یاخود پردێك لە ناوخۆی ئێران دەڕووخێنێت.

لەبەرامبەر ئەم پۆستەی ترەمپ، بەرپرسێكی باڵای سەربازیی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (تەسنیم) رایگەیاند: ئەگەر هەر پردێک یان وێستگەیەکی کارەبای وڵاتەکەمان بکرێتە ئامانج، لە بەرامبەردا لە ژمارەیەکی زۆری ژێرخان و دامەزراوەکانی وزەی وڵاتان لە ناوچەکە دەدەن.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران جەختیشی کردەوە کە وڵاتەكەی ئیرادەیەکی پۆڵایینی هەیە بۆ پیادەکردنی دەسەڵات و سەروەریی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا و بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادات گەرووەکە بێتەوە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.

جەختیشی كردەوە کە تێپەڕبوونی کەشتییەكان لە گەرووی هورمز تەنیا بەپێی ڕێکارەکانی ئێران دەبێت، بەهیچ شێوەیكیش وڵاتەکەی دەستبەرداری کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە نابێت.

هۆشداریشی دا کە ئەگەر ئەمریکییەکان هێرش بکەنە سەر هەر وێستگەیەکی کارەبا یاخود پردێک لە ناوخۆی ئێران، ئەوا ئێرانیش بەهەمانشێوە ژێرخان و پرد و دامەزراوەکانی وزە لە ناوچەکە دەخاتە ژێر دەستڕێژی لێدانەکانی.

ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایەی ئێران لە کۆتاییدا رایگەیاند، دەبێت ئەمریکییەکان لەم 10 ڕۆژەی دواییدا گەیشتبنە ئەو بڕوایەی کە ئێران توانای هەیە هەر شوێنێک بیەوێت بە ئامانجی بگرێت، بەمەش هەر سەرکێشییەکی دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیكە بە زیانی خۆی دەشکێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.