Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 19:19

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و رووسیا لە فلیپین کۆدەبنەوە

Kurdistan Ahmed
100%

بڕیارە سبەی پێنچشەممە (23ی تەممووزی 2026)، مانیلای پایتەختی فلیپین ببێتە مەیدانی دیدارێکی دیپلۆماسیی گرنگ لەنێوان مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ بە یەکێک لە خراپترین قۆناغە مێژووییەکانی خۆیدا تێپەڕ دەبێت.

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن کە دیدارەکە دەرفەتێکی دەگمەن دەبێت بۆ هەردوو زلهێزەکەی جیهان تاوەکو لە نزیکەوە باس لە دۆسیە هەستیارەکانی جیهان بکەن، لەوانە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەو کێشە ستراتیژییانەی کە ماوەیەکی درێژە هەردوو وڵاتیان لێک دوورخستووەتەوە.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ کام لە وەزارەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا وردەکاریی ئەجێندای کۆبوونەوەکەیان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام تەنیا ڕەزامەندبوونی هەردوولا بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی ڕاستەوخۆ لەم بارودۆخەدا، وەک ئاماژەیەک بۆ هێشتنەوەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان بە کراوەیی دەبینرێت.

پێشبینی دەکرێت دۆخی ئێران و گەرووی هورمز، کە لە ئێستادا ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراوانی تێدا بەڕێوە دەبات، یەکێک بێت لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێوان ڕۆبیۆ و لاڤرۆڤ لە مانیلا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.