سوپای ئەمریکا ناسنامەی ئەو سەربازەیانی ئاشكرا كرد کە لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی درۆنێكدا لە شاری هەولێر گیانی لەدەست دا، سەربازەکە تەمەنی 30 ساڵە و خەڵکی ویلایەتی کارۆلاینای باکورە.
سوپای ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند كە لێکۆڵینەوەكانیان بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی مایکڵ ئیمانوێڵ سوینتۆن دەست پێ كردووە، کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە کاتی هەوڵدانی بۆ تەقاندنەوەی درۆنێك لە هەولێر گیانی لەدەست دا.
لە ڕاگەیەنراوەكەی سوپای ئەمریكا ئاماژە بەوەشدراوە كە لە بەرامبەر قارەمانێتییەكەی، چەندین خەڵات و پلە بەرزكردنەوەی سەربازی بە مایكڵ دەبەخشرێت.
لای خۆشییەوە میا گۆنزالێس سوینتۆن كە هاوسەری سەربازەکەیە و منداڵێك لەنێوانیاندا هەیە، هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوسەرەكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو هەواڵی گیانلەدەستدانی هاوسەرەکەیان پێ گەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.