Erbil 31°C پێنجشەممە 23 تەمووز 02:39

وەزیری جەنگی ئەمریکا: 10 هێندە توندتر وەڵامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییەکان دەدەینەوە

کوردستان TV
100%

پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا، هۆشدارییەکی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن بە هێرشی 10 هێندە توندتر وەڵامی هەر پەلامارێکی ئێران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان دەداتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە سوپای ئەمریکا هەموو شەوێک تواناکانی ئێران زیاتر لاواز دەکات.

هێگسێت گوتی: هەموو دەرفەتێک دراوەتە ئێران بۆ دانوستان و نیشاندانی ژیری و لۆژیک لە گەرووی هورمزدا، بەڵام ئەگەر ئەوان بەردەوام بن لە تەقەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان، ئەوا وەک سەرۆک گوتی، ئێمە 10 هێندە توندتر لێیان دەدەین.

وەزیری جەنگی جەختی کردەوە کە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەموو بژاردە پێویستەکانی لەبەردەستدایە و گوتیشی کە پێویستە تاران یەکێک لەم دوو ڕێگایە هەڵبژێرێت: یان گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان، یان ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی جەنگ.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، هێگسێت گوتی: ئەگەر دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن، دەتوانن بیکەن ئەگەر نا، دەبێت مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی جەنگ بکەن و ئێمە بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.