سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی شانشینی یەکگرتوو کرد و لە دیدارەکەدا وێڕای تاووتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کردەوە.
ئهمڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئەندرو بیزلی كونسوڵى گشتيى شانشینی یەکگرتوو له ههرێمى كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سهرۆكی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی شانشینی یەکگرتووی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودانی زیاتر بە بوارەکانی هاوئاهەنگیی و هاریکاریی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو دووپات کردەوە.
كونسوڵى گشتيى بهريتانيا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی و هاوئاهەنگیی بەهێزی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.هەروەها جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.