سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ژێرخانی کۆمپانیای ئامازۆن و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و ڕادارەکانی ئەمریکایان لە بەحرەین بە ئامانج گرتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی تەمووز، لە بەیاننامەیەکدا سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ژێرخانی کۆمپانیای ئامازۆنی ئەمریکییان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج، بەرپرسانی بەحرەین تا ئێستا ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
سوپای پاسداران لەبارەی هێرشەکە بۆ سەر بەحرەین ڕایگەیاندووە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و ڕادارەکانی ئەمریکای لە هەردوو ناوچەی (موهەڕەق) و (ڕیفاع)کردووەتە ئامانج.
پێشتر، سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران ڕایانگەیاندبوو، لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا لانی کەم سێ بنکەی سەربازیی ئەمریکاشیان لە کوێت کردووەتە ئامانج.
ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ دەیەمین شەوی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.