وەزارەتی دارایی گەیشتنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانانی ڕاگەیاند و دەڵێت، سبەی دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکەین.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 6ی ساڵی 2026 گەیشتووە و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، تەواوی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پڕۆسەی دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە لە سبەی چوارشەممە، ڕێکەوتی 22ی تەممووزی 2026، دەست پێ دەکات و دەگاتە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.