Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 19:49

خەلیل حەییە بە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی هەڵبژاردنی خەلیل حەییە سەرکردەی دیار و دانوستانکاری سەرەکیی بزووتنەوەکەیان لە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسی خۆی لە شوێنی یەحیا سنوار ڕاگەیاند.

حەماس لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاند: بزووتنەوەی حەماس هەڵبژاردنی خەلیل حەییە وەکو سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە لە شوێنی یەحیا سنوار ڕادەگەیەنێت.

دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشە گەورەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، سوپای ئیسرائیل بەفەرمی كوشتنی یەحیا سنواری لە هێرشێكدا راگەیاند، سنوار بە یەکێک لە داڕێژەرە سەرەکییەکانی ئەو هێرشەی سەر ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرا.

دوای کوژرانی سنوار، کاروباری بزووتنەوەکە سپێردرابوو بە ئەنجوومەنێکی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتی محەمەد دەروێش بەرپرسی دیاری بزووتنەوەکە.

خەلیل حەییە لە ساڵی 1960 لە غەززە لەدایکبووە، ناوبراو لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەکە لە هەوڵێکی تیرۆرکردنی ئیسرائیل لە قەتەر لە ئەیلوولی 2025 ڕزگاریان بوو، کە بووە هۆی کوژرانی چەند کەسێک لەوانە یەکێک لە کوڕەکانی و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی.

حەییە لە کۆتاییەکانی لە ساڵی نەوەتەكانی سەدەی رابردوو سێ ساڵی لە زیندانەکانی ئیسرائیل بەسەر بردووە، هەروەها لە دوو هەوڵی تیرۆرکردن لە ساڵانی 2007 و 2014 ڕزگاری بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.