نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو و جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان و عێراق خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێز و مێژوویین لەگەڵ بەریتانیادا. هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هەولێر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەییە لەگەڵ حکوومەتی نوێی لەندەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو بەها هاوبەشانەی کە هەردوولا کۆدەکاتەوە.
بەریتانیا یەکێکە لە هاوپەیمانە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە چەندین بواری جیاوازی وەک ئەمنی، سیاسی و فەرهەنگیدا هەماهەنگییەکی نزیک لە نێوانیاندا هەیە. چاودێران پێیانوایە ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێم دووپاتکردنەوەیەک بۆ بەردەوامیی ئەو پەیوەندییە ستراتیژییانە لە قۆناغی نوێی حکوومەتی بەریتانیادا.
I congratulate @andyburnham on his appointment as Prime Minister of the United Kingdom. The Kurdistan Region and Iraq have strong and historic ties with the UK, and we look forward to working together to advance our shared values.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 20, 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.