Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:19

فەڵەستین سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئێرانییەی کرد کە هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین ڕایگەیاند، ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و دەرچوون لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی دادەنرێت، جەختیشی کردەوە کە ئەم جۆرە کارانە هەڕەشەی ڕاستەقینە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دەوڵەتی فەڵەستین هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت و پشتگیریی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە

ئامانجیان پاراستنی سەروەری و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە، بە مەبەستی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزی و گرژیی زیاتر.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.