سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەڵمانیا دووپات کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کریستیان ئۆلفکێ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە ئۆلفکێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها ئامادەییی خۆی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
هاوکات سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەڵمانیا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە شەڕی دژی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، لەگەڵ یارمەتییە سیاسی و مرۆیییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا وێڕاى سوپاسكردنى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و برەودان بە هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە. هاوکات ڕۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی بەرز نرخاند.
دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچهكه بهگشتى، تهوهرێكى ديكهى ديدارهكه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.