Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 06:23

 ئێران ئاماری قوربانییانی هێرشەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئەمریکای بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە سەدان کەس بوونەتە قوربانی.

حوسێن کرمانپوور، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ماوەی نێوان 27 حوزەیران تا 18ـی تەمووز، 50 کەس کوژراون و زیاتر لە 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.

حوسێن کرمانپوور ئاماژەی بەوەش کرد، کە لە نێو کوژراەکاندا 5 ژن و 2 منداڵ و مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ هەن. هەروەها لە نێو بریندارەکانیشدا 32 ژن و 18 منداڵ و مێردمنداڵ تۆمار کراون.

سەبارەت بە ڕێکارە پزیشکییەکان، حوسێن کرمانپوور ئاشکرای کرد کە تا ئێستا 28 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر بۆ بریندارەکان ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەش دا کە 460 بریندار دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، بەڵام 37 کەسی تریش بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە تا ئێستا لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا ماونەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.