Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 16:28

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک 4 تۆمەتبار دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا لە گەڕەکی زەرگەتەی کۆن لە شاری سلێمانی دروستبوو، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی تر برینداربوو.

ئاماژەی بەوە کردووە، پاش ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە،

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە، بەبڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ع .م .س) لەدایکبووی (1974)، (م .م .س) لەدایکبووی (1983) بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان و هەردوو تۆمەتبار (ب .أ .ع) لەدایکبووی (2006)و تۆمەتبار (ع .ع .خ) لەدایکبووی (1975) بەپێی ماددەی (31/405) لەیاسای سزادان دەستگیر بکرێن.

لە کۆتاییی ڕاگەیەندراوکەشدا هاتووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.