Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

پۆلیسی گەرمیان: کرێکارێک سەقفی دوکانێکی بەسەردا ڕووخا و گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کرێکارێک لە قەزای ڕزگاری لە کاتی کارکردندا سەقفی دوکانێکی بەسەردا کەوتووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

عەقید سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای ڕزگاری، بریندارێک بە ناوی (بەکر حەمەعەلی سلێمان) تەمەن 46 ساڵ (لەدایکبووی 1980) و دانیشتووی قەزای ڕزگاری، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، بە گوتەی کەسوکاری ناوبراو، ئەو کرێکارە لەکاتی کارکردندا لەنێو بازاڕی قەزای ڕزگاری، سەقفی دووکانێک بەسەریدا کەوتووە و هەرچەندە چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تەرمی کرێکارەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و هێزەکانی پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.