سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتیی حزبەکەیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن، و ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت کردەوە کە باس لە هەبوونی بڕیارێکی پێشوەختە دەکەن.
حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمییان لەلایەن سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەدەست نەگەیشتووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی جەختی کردەوە، کە ئەوان وەک ئەندامانی فراکسیۆنەکە بە تەواوی پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتیی خۆیانن.
هەروەها حەسەن مەجید ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە و گوتی: "ئەو زانیارییانەی باس لە بڕیاری بەشداریکردنمان دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە، چونکە وەک ئاماژەمان پێ دا تاوەکوو ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە نەهاتووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.