Erbil 31°C شەممە 18 تەمووز 12:45

پۆلیسی هەولێر 3 تۆمەتباری دەستگیرکرد کە 9 دوکانیان لە گەڕەکی سێتاقان بڕیبوو

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی ڕاگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە نایاسایی چوونەتە ناو 9 دوکان لە گەڕەکی سێتاقان و بڕێک پارە و چەندین قاسەیان دزیوە و تۆمەتباران لە ماوەیەکی پێوانەییدا لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانەوە دەستبەسەر کران.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە بەشی نەهێشتنی تاوان توانیویانە لە ماوەیەکی پێوانەییدا باندێکی 3 کەسیی دزیکردن لە شاری هەولێر دەستگیربکەن.

دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرایەوە لەوەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 9 دوکان لە گەڕەکی "سێتاقان" بڕدراون و دزییان لێکراوە، تیمەکانی نووسینگەی ناوەندی بەشی نەهێشتنی تاوان دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کرد.

لە ژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان، توانرا شوێنی تۆمەتباران دیاری بکرێت و دەستگیربکرێن. تۆمەتبارەکان کە بە ناوەکانی (م. م. ح)، (ن. س. م) و (ا. م. ج) ناسراونەتەوە، چەندین قاسە و بڕێک پارەیان لەو دوکانانە دزیبوو.

لە ئێستادا هەر 3 تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر ڕاگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی یاساییان بۆ ڕێکخراوە، تاوەکو بەپێی یاسا ڕووبەڕووی سزای گونجاو ببنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.