Erbil 31°C یەکشەممە 19 تەمووز 14:58

ئیمارات بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

دەوڵەتی ئیمارات بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق شەرمەزار کرد و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستانە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەوڵەتی ئیمارات هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ کۆماری عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە پشتیوانی هەموو ئەو هەنگاوانە دەکەن کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگیرێنە بەر.

ئەم راگەیەندراوەی ئیمارات لە کاتێکدایە کە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت. هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئێران دابنێن و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزن.

ئێران لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و چەند درۆنێک زڕگوێزیان بە ئامانج گرت و لە ئەنجامی هێرشەكەی 8 کەس شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.