Erbil 31°C سێشەممە 21 تەمووز 02:20

ئەنجوومەنی وەزیران هێرشە درۆنییەکانی ئێران شەرمەزار دەکات و داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکی هەرێم کرد و داوای لە بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێن؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ناوچەی زڕگوێز، 8 پێشمەرگە شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی، 17ـی تەمووزی 2026، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە توندی هێرشە بێ پاساوەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکارییەکی ڕوونن و سەقامگیریی ناوچەکە تێک دەدەن.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت. هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئێران دابنێن و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزن.

ئەم هەڵوێستەی حکوومەتی هەرێم دوای ئەوە دێت، کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئێران بە چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و چەند درۆنێک ناوچەی زڕگوێزی بە ئامانج گرت و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بۆ سەر گوندی زڕگوێز 8 پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.