Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 04:33

باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند دەداتە هاووڵاتییانی لە عێراق

کوردستان TV
100%

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی ئاراستەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە چەند درۆنێك لە ئاسمانی شاری هەولێر تەقێنرانەوە. باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی خۆی کرد ئەوپەڕی وریایی بنوێنن و بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکان و ڕێکارە ئەمنییەکانی دەسەڵاتە خۆجێییەکان بن.

لە ڕاگەیەنراوەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاماژە بە هێرشە درۆنییەكانی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر كراوە. ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەر هەیە ئەم جۆرە هێرشانە لە هەر کاتێکدا بن ببنە هۆكاری دروستبوونی ئاستەنگ لە گەشتە ئاسمانییەکان یان داخستنی کتوپڕی ئاسمانی ناوچەکە.

باڵیۆزخانەکە جارێکی دیکە هۆشداریی گەشتکردنی ئاستی چوارەمی بۆ عێراق دیاری كردووە، کە تێیدا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری و ئاڵۆزییەكان بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن، بە تایبەت کە لە ئێستادا توانای حکوومەتی ئەمریکا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان بە هاووڵاتییانی لە ناوخۆی عێراقدا سنووردارە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەهەمانشێوە داوای لەو هاووڵاتییانە كردووە كە ئێستا لە عێراق، ئەگەر بۆیان دەكرێت بە زووترین كات ئەو وڵاتە جێبهێڵن، داواشی لێ كردوون پێش ئەوەی بەرەو فڕۆکەخانەکان بەڕێ بکەون، پەیوەندی بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بکەن و بەدواداچوونی ورد بۆ دۆخی گەشتەکانیان بکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.