Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 04:33

سێنتکۆم: ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز ناکات و هێرشەکانمان بەردەوام دەبن

Kurdistan Ahmed
100%

تیمۆسی هۆکینز، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ڕایگەیاند کە واشنتن بەردەوام دەبێت لە وەشاندنی گورزی سەربازی لە ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و جەختی کردەوە کە "بەهێزترین سوپای جیهانمان هەیە و ئەوەش بە ڕوونی لە ئێراندا دەردەکەوێت."

هۆکینز لە لێدوانێکی نوێدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی مەیدانی هاوکاریی کەشتییەکان دەکەن بۆ پەڕینەوە لە گەرووی هورمز و بە ڕاشکاوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هەژموونی تاران دەکەن و وتی: "ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز ناکات." ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی سێنتکۆم لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ ستراتیژیەتی فشاری سەربازیی ڕاستەوخۆی گرتووەتە بەر و لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەندین پێگەی ستراتیژیی لە ناوخۆی ئێراندا پێکاوە.

گوتەبێژی سێنتکۆم بە توندی سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی تارانی کرد و ڕایگەیاند کە حکوومەتی ئێران هێرش دەکاتە سەر کەشتییە بازرگانییە مەدەنییەکان، بۆیە ئەمریکا پابەندە بە بەردەوامبوون لە بەرگری کردن لە دژی ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر مەدەنییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا. هۆکینز هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی هاوپەیمانە ناوچەییەکان کرد لە بەهێزکردنی تواناکانی سوپای ئەمریکا و جەختی کردەوە کە هەماهەنگیی سەربازی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وایکردووە واشنتن بتوانێت بە کاراییەکی زیاترەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە و سەقامگیریی دابینکردنی وزەی جیهانی بپارێزێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.