ئەمشەو سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەسەر رێگەی هیت – بەغدا، حەوت كەس گیانی لەدەست دا و سێ كەسی دیكەش بریندارن.
بەرگریی شارستانی ئەنباڕ رایگەیاند: ئەمشەو سێشەممە رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەسەر رێگەی هیت – بەغدا رووی دا.
راشیگەیاند: تیمەكانمان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانیان سێ لە بریندارەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكان رزگار بكەن و رەوانەی نەخۆشخانەی هیت بكرێت.
بەرگریی شارستانی ئەنباڕ ئاماژەی بەوەش دا كە بەداخەوە بەهۆی رووداوەكە حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ هەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.