Erbil 31°C ھەینی 17 تەمووز 07:44

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە 395 تۆن قیر چەندین شەقام و کۆڵانی نۆژەن کردەوە

Rawand rebwar
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێک لە شەقام و کۆڵانەکانی هەولێری نۆژەن کردەوە و دەڵێت، بۆ قیرتاوکردنەوەی ئەو شەقامانە زیاتر لە 395 تۆن قیرمان بەکار هێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی کردەوە، کە بە هاوبەشی لەگەڵ هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی دەستیان بە چاکردنەوەی بەشێک لە شەقام و کۆڵانە تێکچووەکانی هەولێر کرد.

بە گوێرەی داتاکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، زیرە لە دوو هەزار و 150 مەتر دووجا کاری قیرتاوکردن ئەنجام دراوە و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 395 تۆن قیر بەکار هێنراوە.

بە ئامانجی باشترکردنی ڕێگاوبان و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان و شوفێران، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری شەقام .


سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ناوی ئەو شەقام و کۆڵانانەی ئاشکرا کردووە کە کاری چاککردنەوەی بۆ کردوون لەوانە ( هەولێری نوێ، ڕێگای کۆنی بنەسڵاوه، مەنتکاوە شەقامی شەهید سمکۆ، چوار سایدی گەڕەکی نەورۆز و کوردستان، شەقامی دادگای هەولێر، سەرەکۆڵانێک لە گەڕەکی بەختیاری).

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.