وەزیری چاكه و ڕێگریکردن لە خراپەکاری ئەفغانستان رایگهیاند، بەرگری لە توندکردنەوەی یاسای جل و بەرگی ژنان لە شاری هێراتی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی دهكهین و ڕایگەیاند، کە ئەوان پارێزگاری لە کەرامەت دەکەن و ڕەخنەكانیشی تەنها بە پڕوپاگەندە وەسف کرد.
محەممەد خالد حەنەفی وەزیری چاكه و ڕێگریكردن له خراپه لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە هەرات بەڕێوەچوو گوتی: سهپاندنی جلوبهرگی شهرعی بۆ پاراستنی خوشكهكانمانه له بهربهرییهت، لێرە گۆشەگیری نییە و مافی خوشکەکانمان پارێزراوە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا پۆلیسی ئەخلاقی حکوومەتی تاڵیبان دەیان ژنی بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای جلوبەرگی فەرمی بە لەبەر نەکردنی چەدۆر یان بورقا و نیقابی شهرعی دەستبەسەرکرد، لەنێویاندا کارمەندێکی نەخۆشخانە کە لە ڕێکخراوی نێودهوڵهتیی پزیشکانی بێ سنوور کاردەکات. ئهوهش كاردانهوهی توندی لهلایهن ئافرهتانهوه لێكهوتهوه و به پێشێلكردنی زهقی مافهكانی خۆیانیان له قهڵهمدا.
لە سەرانسەری ئەفغانستاندا ژنان دەبێت لە کاتی دەرچوون لە ماڵەکانیان تەواو خۆیان دابپۆشن، زۆربەیان عەبایەکی شل و باڵاپۆشێکیان لەبەردایە کە دەموچاویان داپۆشێت.
محهمهد خالید حەنەفی گوتی: دوژمنان پڕوپاگهنده بڵاودهكهنهوه، بهڵام ئهوان باكیان پێی نییه چونكه ئەوە "فەرمانی خودایە".
ڕێوشوێنە توندەکانی ئەم دواییەی تالیبان سەبارەت بە شێوازی جل و بەرگی ئافرەتان کاریگەری لەسەر بازرگانیش هەبووە، ژمارەی کڕیارانی ژن بۆ چوونیان بۆ بازاڕ زۆر كهمبووهتهوه، ئهوان پێیان باشە لە ماڵەوە بمێننەوە، بە گوتەی خاوەن دوکانەکان و شۆفێران و دانیشتووان.
ژنانی هێرات بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، چیتر لە ماڵەکانیان دەرناچن جگە لەو کاتەی کە زۆر پێویست بێت، لە ترسی ئەوەی کە لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی ئەخلاق و ڕێگریکردن لە خراپەکاری حکوومەتی تاڵیبانەوە ڕێگریان لێبکرێت، یان بە بیانووی سەرپێچیکردنی ڕێساکانی جل و بەرگ دهستگیر بكرێن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.